ئه‌وروپائیسپانیا

” هازارد پێکانە کۆنەکەی سەری هەڵداوەتەوە ”

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوو یاریی رابردووی یانەکەی بە هۆی پێکان بەشداری نەکردووە و ئەستەمە بۆ یاریی داهاتووش بەشداری بکات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووە هازارد دووبارە تووشی ئەو پێکانە بووە کە سەرەتای ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشێ بوو و بەم هۆیەوە دوو یاریی رابردووی یانەکەی نەیتوانیوە بەشداری بکات و ئەستەمیشە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس بەشداری بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە هازارد ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکنینی کۆتایی بۆ ئەنجام نەدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button