ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

خامیس ڕۆدریگێز ئاسانکاریی دەکات بۆ گەشتنی زیدان بە گواستنەوەی یاریزانە دڵخوازەکەی

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوون بووەتەوە لەوەی کە وەک یاریزانی سەرەکی پشت بە خامیس ڕۆدریگێز ببەستێت. خودی یاریزانەکەش ئەو ڕاستیەی لا ڕوونە و لە ئۆفەرێکی شیاو دەگەڕێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە فەڕەنساوە، زینەدین زیدان دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەربگرێت لە پێناو گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای دڵخوازی خۆی، کاتێک مانچستەر یونایتد بە توندی نیازیان لە یاریزانە کۆڵۆمۆبییەکەی مێرەنگی هەیە و پێشتریش هەوڵیان بۆ داوە.

پۆگبا کۆتایی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر بەسەر دەچێت و هەرچی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی شاهانەکانە نایەوێت ئەو بڕە پارە زۆرە لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکەدا خەرج بکات کە خۆی دەدات لە 100 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ساڵانەی 17 ملیۆن. بۆیە زیدان دەیەوێت بە بەکار هێنانی ڕۆدریگێز لە لایەک خواستی مان یو بە دی بهێنێت و، لە لایەکیش ئەو برە پارە زۆرەیە کەمتر بکاتەوە کە گواستنەوەکەی پۆگبا لەسەر خەزێنەی ڕیاڵ دەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button