ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەکی ئەرجەنتینی درێسی ژمارە 10ی بۆ میسی داناوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێدەچێت دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و بەم هۆیەوە چەندین یانە هاتونەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

خوان ڤێرۆن یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و سەرۆکی ئێستای یانەی ستودیانتسی وڵاتەکەی بە ماڵپەری فۆکس نیوزی گوتووە ” لیۆ ئەگەر بیەوێت یاریی بۆ یانەکەمان بکات، ئەوا ئێمە پێشوازی لێدەکەین و درێسی ژمارە ١٠ ئامادەیە بۆ ئەو یاریزانە، بەڵام من پێموانیە ئەو یاریزانە بەم زووانە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێڵێت ولەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت ”.

میسی لە ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button