ئیسپانیا

یانەیەکی ئەرژەنتینی درێسی ژمارەی 10ی بۆ مێسی داناوە

یاریگا- چەند ڕۆژێکە بابەتی ڕۆشتنی مێسی لە بارسێلۆنا هەواڵی گەرمی نێو مێدیا و هەوادارانی تۆپی پێیە و، هەر جارە و ناوی سوپەرستارەکەی بارسا بە یانەیەکەوە دبەسترێت.

لەم سەروبەندەشدا خوان سباستیان ڤێرۆنی هاوڕێی پێشوتری لیۆ لە هەڵبژاردەی تانگۆ و، سەرۆکی ئێستای یانەی ئیستودیانتیسی ئەرژەنتینی هیوا دەخوازێت کاپتنەکەی بلاوگرانا ڕوو بکاتە یانە ئەرژەنتینیەکە. ڤێرۆن بۆ “ئۆڵێ”ی ئەرژەنتینی گوتی: “ناتوانم مێسی لە دەرەوەی بارسا بهێنمە پێش چاوی خۆم. بڕیارەکان بە دەستی خۆیین و خۆشی دەزانێت چی دەوێت. بەڵام ئەگەر دەیەوێت بێتە ئیستودیانتیس، ئەوە ژمارە 10ی بۆ مسۆگەرە و دانراوە.”

ڤیرۆن پێشتر توانیبووی خافێر ماسکیرانۆ بباتە ڕیزەکانی دوای جهێشتنی بارسا.

یانەی بارسێلۆنا بە دۆخێکی ناجێگیردا دەڕوات و ئەنجامی یارییەکانیشی لە خولی ئیسپانی دوای گەڕانەوەی خولەکە، بە گوێرەی پێویست نییە، هەر بۆیە پێشەنگیان لە بەژەوەندی ڕیاڵی ڕکابەریان چۆڵ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button