ئیتاڵیایاریگا

پێش کۆتایی هاتنی وەرز ئەی سی میلان ڕاهێنەری نوێ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا- یانەی ئەی سی میلان دەستنیشان کردنی ڕاهێنەری نوێ دەکاتە پێشینەی کارەکانی پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە.

بە گوێرەی میدیای ئیتاڵی و لە نێویشیاندا “ئیل جێرنالی”، ڕۆسۆنێری نزیک بۆتەوە لە دەستنیشان کردنی ڕاڵف ڕانجیکی ئەڵمانی لە جێی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، هەفتەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ میلان لە بە کۆتا گەیاندنی گرێبەستەکە لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووتری شاڵکە و لایپزیگ.

میلان ساڵانێکە لە پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان بێ بەشە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەسەر دەستی ڕاهێنەرە یەک لە دوای یەکەکان و ئەنجام نەدانی گرێبەستی گەورە و سوپەرستار.

بابەتی زیاتر

Back to top button