ئه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس: ئەستەمە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بەدەست بێنین

یاریگا
سیرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا دانی بەوەناوە کە ئەستەمە ئەم وەرزە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە نازناوی لالیگا بەدەست بێنن.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Movistar دوای یەکسانبونەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گووتی ” ئەستەمە هەر چەند یارییەک دوو خاڵ لەدەست بدەیت و رکابەری لەسەر نازناوەکەش بکەیت، هەرچەندە ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین و تاوەکو کۆتایی وەرز لە رکابەری کردن بەردەوام دەبین ”.

بارسێلۆنا دوای یەکسانبونەکەی گەڕی رابردوو بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بەو هیوایە لە کامپ نۆ رووبەرووی ئاتلێتیکۆ مەدرید بونەوە، کە بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بێنن، بەڵام لەم یارییەشدا نەیانتوانی بردنەوە بەدەست بێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button