ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی ریال مەدرید یانەکەی داهاتووی ئاشکرا دەکات

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد رادەگەینێت.

ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای گووتووە ” پێموابێت لە رابردوو گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانەیە هەبووە و بەرێوەبەری کارەکانیشم پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ کارگێری مان یو هەیە، دەمەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی گەورە یاریی بکەم و هاوینی رابردووش گرێبەستێکی گەورەم بۆ هات، بەڵام دواجار لە یانەکەم بەردەوام بووم “.

رۆدریگێز دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ بایرن میونشن هاوینی رابردوو گەڕایەوە مەدرید و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو بە یەکجاری یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button