ئه‌وروپائیتاڵیایاریگا

ڕۆناڵدۆ لیستێکی شەش یاریزانیی بۆ کارگێڕی یۆڤی پێشنیاز کردووە

یاریگانێت- بۆ تەواوکردنی ڕیزەکانی یانەکەی، کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ قسەی خۆی کردووە لەسەر گواستنەوەکانی هاوینی دادێ، بۆ ئەو مەبەستەش لیستێکی پێشنیاز کردووە بۆ کارگێڕیی یۆڤی کە پێکهاتووە لە شەش یاریزان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت، لیستەکەی دۆن بۆ هەرچی زوو پەلکێشکردنی ئەو یاریزانانەن تا پێش دەستپێکردنی وەرزی 2019/2020 بگوازرێنەوە بۆ تۆرین.

لەنێو ئەو شەش یاریزانەدا، سیانیان هاوتیمی پێشووی ڕۆناڵدۆن لە ڕیاڵ مەدرید، کە ئەوانیش هەریەکە لە ئیسکۆ ڤارانن.

ئەوانی دی بریتین لە:

کۆستاس مانۆلاس بەرگریکاری یانەی ڕۆما، کە بە یەک لە باشترین دڵی بەرگریی خولی ئیتاڵی دادەنرێت و لەوەتەی 2014 هاتۆتە ڕۆما، جێی خۆی بەتەواوەتی کردۆتەوە وەک متمانەپێکراوێکی یانەکەی پایتەخت.

 

تــانگوی نـدۆمبێـڵی، لە یانەی لیۆنی فەڕەنسیی، کە زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپا ئامانجیان ئەو ناوەڕاستە فەڕەنسییەیە، دیدێ دیشامیش بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا چاوی لێیەتی. خانمەپیرەکە ندۆمبێڵی بە شوێنگرەوەیەکی باشی سامی خزێرە دەبینێت.

 

فێدیریکۆ چیێزا، یاریزانی لاوی ئیتاڵیی کە یەکێکە لە دەرکەوتووەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی و توانیویەتی تا ئێستا 12 گۆڵ و 8 ئاسیست بۆ فیۆرێنتینا تۆمار و دابین بکات. بۆ هەردوو باڵەکەی یاریگا دەست دەدات و خۆی سەلماندووە.

 

جـواو فێلیکس، وەک یەکێک لە بەهرەدارترینەکانی ئەمساڵی ئەورووپا خۆی ناساندووە و چاوی یانە زلهێزەکانی کیشوەرەکەی بۆ سەر خۆی ڕاکێشاوە. تەمەنی 19 ساڵە و وەک ناوەڕاستی هێرشبەریی لە بەنفیکا یاری دەکات و هاتریکەکەی لە فرانکفۆرت لە یۆرۆپالیگ، هێندەیتر ئەم لاوە پورتوگالییەی بە ئەورووپا ناساند. ڕۆناڵدۆش بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت، دۆنیش لە بۆنەیەکدا خۆشحاڵیی خۆی پیشانداوە بە یاریکردن هاوشانی هاونیشتیمانییەکەی.

یۆڤی ئەم وەرزەش پاڵەوانی خولی ئیتاڵیی بوو  بۆ هەشتەمین وەرزی لەسەریەک. پرۆژەکەی خانمەپیرەکە و خواستەکانی کریستیانۆش بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگە کە لە دوای ساڵی 1995/96 گەنجینەی یانەکە لێی بێبەشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button