ئینگڵته‌را

کۆمپانیای بەرپرس لە تەکنەلۆژیای ڤار “چاوی باز” داوای لێ بوردن دەکات

یاریگا- لە یەکەم یاری دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزیدا لە دوای سێ مانگ پەککەوتن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە یاری نێوان شیفیڵدا یونایتد و ئەستۆن ڤیلا، حاڵەتێکی تەکنەلۆژیای گۆڵ ڕووی دا و هەرای نایەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا تۆپێک ڕووی کردە گۆڵی ئەستۆن ڤیلا و هێڵی گۆڵی تێپەڕاند، بەڵام نە ناوبژیوانی یارییەکە و نە یاردیدەرەکانی هیچ بڕیارێکیان نەدا بۆ دڵنیابوون لەوە، تەکنەلۆژیای گۆڵیش کە Hawk-Eye پێ دەوترێت، هیچ ئاماژەیەکیان نەنارد بۆ ناوبژیوان. دواتر دەردەکەوێت بە ڕوونی تۆپەکە هێڵی گۆڵی تێپەڕاندووە.

ئەو حاڵەتە دەستبەجێ کاردانەوە و رەخنە و هێرشی جۆراوجۆری لێ کەوتەوە و پێگەی فەرمی شیفیڵید بە شێوازی جیاواز گاڵتەی بە رووداوەکە کرد وەک نووسی بووی “بە راستی؟” یاخود “تەکنەلۆژیاکە کاری نەدکرد”.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای لێ بوردنی کرد لە هەمبەر ئەو حاڵەتە و ڕایگەیاند کە ئەو حەوت کامێرایەی بە ستوون و هێڵی گۆڵەوە بەسترا بوون، بەهۆی گۆڵپارێز و بەرگریکار و ستوونەکەوە نەتوانرا دیمەنەکە پیشان بدەن و بەریان لێ گیرابوو.

هەروەها ڕوونیشی کردۆتەوە کە ئەوە یەکەمین حاڵەتی لەو شێوەیە روو بدات دوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە لە زیاتر لە 9,000 یاریدا.

لە کۆتاییشدا داوای لێ بوردنی لە پریمەرلیگ و شیفیڵد و هەرکەسێکیتر کرد کە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە ناڕەحەت بووبێتن.

– دیمەنی گۆڵە هەژمار نەکراوەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button