یاریگا

“هێشتا نەگەشتوومەتە باشترین ئاستی خۆم” – لیڤاندۆڤسکی بەنیازە دوای 35 ساڵیش بەردەوام بێت لە یاریکردن

یاریگاڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و بایەرن میونشن ڕایگەیاند بیر لە بردنەوەی باڵۆندۆر ناکاتەوە، بەڵام هەموو ئەگەرەکانیش کراوەن. ئەو هەرگیز لە سێ یاریزانەکەی کۆتایی باڵۆندۆر نەبینراوە و باشترین ئەنجامی پلەی چوارەم بوو لەساڵی 2015، بەڵام ئەمساڵیش بە بەهێزی گەڕاوتەوە نێو ڕکابەریەکە و توانیویەتی 45 گۆڵ تۆمار بکات و بایەرن بەرەو نازناوێکی دیکەی بۆندسلیگا ببات.

لیڤا ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئامانجی سەرەکی بردنەوەی نازناوە بە کۆمەڵەکانە و باڵۆندۆر ئامانجی لاوەکیە بەلای ئەوەوە، بەڵام پێیوایە هێشتا نەگەشتۆتە لوتکەی یاریکردنی و دەڵێت “دڵنیام باشترین ئاستی خۆم لە داهاتوودا پێشکەش دەکەم، ئەوەندەی توانام لە جەستەدا مابێت لە یاریکردن بەردەوام دەبم”.

شایانی باسە لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپایە لەم وەرزەدا و لەڕۆژانی داهاتوودا نزیک دەبێتەوە لە بردنەوەی بۆندسلیگا و بەشداریشە لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا کە هەردووکی یارمەتیدەری دەبن بۆ ئەوەی ببێتە پاڵێوراوێکی بەهێزی بردنەوەی خەڵاتەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button