ئیتاڵیا

دۆناروما مەرجی هەیە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا- دونارومای گۆڵپارێزی ئیتاڵی مەرجی هەیە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، بەرپرسانی ڕۆسۆنێری لەگەڵ گۆڵپارێزەکە کۆبوونەتەوە و ناوبراویش دوو مەرجی هەبوو، کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرزکردنەوەی مووچەکەی و تۆکمەتر کردنی  خواست و پرۆژەکانی میلان بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستی ناوبراو نوێ دەکرێتەوە کە رەنگە بە لای کەمەوە تا ساڵی 2023 یاخود 2024 بخایەنێت. ئەوە و بەرزکردنەوەی مووچەکەی بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button