ئیسپانیا

ئەنجامەکانی ئەم وەرزە هەرچیبن زیدان لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کارەکەی پارێزراو دەبێت لەگەڵ ئەوەی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە هەرچی و چۆن بن بۆ مێرەنگی.

بە گوێرەی ڕادیۆ ئۆندا سیرۆ کە زانیارییەکانی بڵاو کردۆتەوە، ڕیاڵ مەدرید زیدان لە یانەکە دەهێڵێتەوە سەرباری هەر ئەنجامێک لەم وەرزە.

زیدان کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 لەگەڵ شاهانەکان درێژەی هەیە، گومانەکان بۆ ئەوە دەچوون لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە بەهۆی دەرکرانی ڕیاڵ لە جامی شا و، دۆڕانی یاری چوون بە مان سیتی.

لە ئێستادا یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا، بە دوو خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەیە لە هەفتەی 27ی لالیگا کاتێک بەهۆی کۆرۆناوە یارییەکان پەکی کەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button