ئیسپانیا

فەرمی: بارسا پێکانی مێسی ڕاگەیاند

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا لە پێگەی فەرمی بارسێلۆناوە، بە فەرمی پێکانی لیۆنێل مێسی ڕاگەیەندرا.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە زانیارییەکان وا بڵاو دەکرانەوە کە کاپتنەکەی بارسا بە تەنیا و لە هۆڵی داخراودا ڕاهێنانەکانی ئەنجام دەدا نەک بە کۆمەڵ و لەسەر چیمەن.

بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمی پێگەکەیان، تیپەکەی کیکی سیتین ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆیان ئەنجام داوە، بەڵام مێسی بەهۆی هەبوونی پێکان لە ڕانیدا بەشداری نەکردووە. هاوکات ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە حاڵەتەکە سووکە و جێی ترس و نیگەرانی قووڵ نییە.

لە بەیاننامەکەدا جۆرێک دڵنیایی دراوە کە لیۆ بۆ یارییەکانی دەست پێکردنەوەی خولی ئیسپانی ئامادە دەبێت، کە 11ی ئەم مانگە هەفتە تەواو نەکراوەکان لە میانی هەفتەی 28 دەست پێ دەکاتەوە دوای پەککەوتنی خولەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button