ئینگلتەرا

فەرمی: بڕیاردرا لەسەر زیادکردنی گۆڕانکاری یاریزان لە یارییەکانی پریمەرلیگ

یاریگا- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی خولی ئینگلیزیدا، بڕیاری فەرمی درا لە بارەی زیادکردنی ژمارەی گۆڕانکاری یاریزانان یارییەکانی ئەو خولەدا.

بە گوێرەی بڕیارەکە، هەر یانەیەک دەتوانێت پێنج جار گۆڕانکاریی ئەنجام بدات لە یارییەکدا. هاوکات ژمارەی یەدەکەکانی سەر کورسی، لە حەوت یاریزانەوە زیاد کرا بۆ نۆ یاریزان.

ئەم بریارانە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا یانەکانی پریمەریگ سەرگەرمی مەشق و ڕاهێنانەکانیان و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەست پێ کردنەوە بە یاریە جێهێڵراوەکانیان کاتێک بە هۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتوانرا تەواو بکرێن.

لیڤەرپووڵ بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەگەڵ مان سیتی پلەی دووەم دوورترەوە، بە شێوەیەک ڕێدز پێویستی بە تەنها شەش خاڵە تا ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button