خوله‌کانی دیکە

مارادۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ جیمناسیا نوێ کردەوە

یاریگا- دیگۆ مارادۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ جیمناسیا لاپلاتا نوێ کردەوە تا کۆتایی 2021، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی فەرمی یانەکە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لە مانگی 9ی ساڵی 2019 پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی گرتە دەست. لە مانگی 11 وازهێنانی خۆی لە جیمناسیا ڕاگەیاند، بەڵام هەر دوای دوو ڕۆژ گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی.

سەروەختی هاتنی مارادۆنا بۆ پۆستەکەی، جیمناسیا لە ناوچەکانی دابەزینی خولی ئەرجەنتینی بوو، بەڵام دیگۆ توانی چەند پلەیەک یانەکە بباتە سەرەوە و لە مەترسی دابەزینی دوور بخاتەوە.

خولی ئەرجەنتینی بە هۆی کۆرۆناوە تەواو نەکراوە بۆکا جونیۆرز وەک پاڵەوان دەستنیشان کرا، لە کاتێکدا یانەکەی مارادنۆە لە 24 یانەی بەشدار، ڕیزبەندی 19ی گرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button