ئه‌مریکا

فرێد 600 کیلۆمەتر بە بایسکل دەبڕێت

یاریگا
فرێد هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای ئەوەی بریاریدا پەیوەندی بە یانەی فلۆمێنینزێ بکاتەوە، دەیەوێت ٦٠٠ کیلۆمەتر بە بایسکل ببڕێت و گەشتی ئەو شارە بکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی پێشووی یانەی کرۆزیرۆ دوای جێهێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی پێشووی واتە فلۆمێنینزێ واژۆ کرد، ئەم یاریزانە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بریاریانداوە کە بە بایسکل لە شاری بلۆهۆریزینتێ تاوەکو ریۆدۆجانیەری بڕۆن کە دووری نێوان ئەم شارە نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەترە و ئەم کارەش وەکو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی کەم دەرامەتە.

فرێد لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووە ئامانجم لەم کارە کۆکردنەوەی خۆراکە بۆ نزیکەی چوار هەزار کەسی کەم دەرامەت.

بابەتی زیاتر

Back to top button