ئینگلتەرا

دە یانەی پریمەرلیگ داوایەک بەرز دەکەنەوە

یاریگا- دە یانەی بەشدار لە خولی ئینگلتەرا داوایەک ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەکەن.

لە کاتێکدا بڕیارە یانەکانی پریمەرلیگ 17ی ئەم مانگە دەست بە یارییەکانی خول بکەنەوە، هاوکات دە یانەی بەشدار لەو خولە لە گفتوگۆی ئەوەدان بۆ ئەم وەرزە هیچ دابەزینێک ڕوو نەدات.

ڤایرۆسی کۆرۆنا یاریی خولە ناوخۆییەکانی وەستاند، لە نێویشیاندا خولی ئینگلیزی کە یانەی لیڤەرپووڵ پێشەنگی گرتووە و تەنها شەش خاڵی دەوێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە. یانەکانی بۆرنماوس و ئەستۆنڤێلا و نۆروچ سیتی لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button