بازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان و مینۆ ڕایۆلا لە بارەی سوپەرستارێکەوە کۆبوونەتەوە

یاریگا- زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە بارەی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای بریکاری یاریزانەکە کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی پێگەی “le10sport”ی فەڕەنسی، زیدان لەگەڵ ڕایۆلادا کۆبووەتەوە و نایەوێت لەوە زیاتر کات بە هەدەرا بدات لە یەکلاکردنەوەی گواستنەوەی پۆگبای ناوەڕاستکار لە گواستنەوەکانی هاوینی دادێ، بە تایبەت دوای ئەوەی کە هاوینی ڕابردوو ئەو چانسەی لە دەست دا و نەیتوانی بەو ئامانجەی بگات.

پێگەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە لە ئێستادا جگە لە هاتنە پێشەوەی یوڤێنتوسی یانەی پێشووی پۆگبا بۆ گەڕانەوەی ئەم یاریزانە بۆ تۆرین، گرفتێکیتری کڕینی پۆگبا لە لایەن ڕیاڵەوە، ناکۆکیی نێوان فلۆرێنتینۆ پیرێز و بریکارە بەناوبانگەکەی یاریزانان، ڕایۆلایە، کاتێک سەرۆکی شاهانەکان نیازی لە کڕینی پۆگبا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button