ئه‌وروپائیسپانیا

” بارسێلۆنا بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرگریکارەکەی نابێت “

یاریگا
کلێمێنت لێنگلێت، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە، بەڵام کارگێری یانەکەی دەستبەرداری نابێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بە هۆی کەم یاریکردنی و کەمی موچەکەی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی ئامادەنین دەستبەرداری بن و بەڵێنیان پێداوە هەموو کێشەکانی چارەسەر دەکەن.

لێنگلێت لەلایەن پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرنگی پێدەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێ بکەن.

Back to top button