ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

” بە بێ دوو دڵی میسی لە رۆناڵدۆ باشترە “

یاریگا
گاری لینکەر، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگتەڕا کە ئێستا یەکێکە لە بێژەرە دیارەکان پێیوایە لیۆنێل میسی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەراورد ناکرێت.

یاریزانەکەی پێشووی سێ شێرەکان لە دیمانەیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە نێوان یاریزانە ئارجێنتیناییەکە و پۆرتوگاڵیەکە گووتی ” من هەمیشە هاندەری کریس بومە، بەڵام گومانم نیە کە لیۆ باشترین یاریزانی جیهانە و ماوەیەکی زۆریشە ئەمەی سەلماندووە، بۆیە ناکرێت ئەو دوو یاریزانە بەراورد بە یەکتری بکەن “.

لینکەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی میسی لەگەڵ چەندین جیلی جیاواز لە بارسا یاریی کردووە و هەمیشەش باشترین بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button