ئیسپانیا

لالیگا دەستپێدەکات و لە ماوەی کەمتر لە 40 ڕۆژدا کۆتایی دێت!

یاریگا- ڕاپۆرتەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان خافێر تیباس، سەرۆکی ڕابیتەی لالیگا و یانەکانی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە “کایدناسێر” بڵاوی کردۆتەوە، ئەو خولە لە 11ی مانگی داهاتوو (حوزەیران) لە دێربی ئەندەلووس، بە یاری نێوان سیڤیا و ڕیاڵ بێتیس  دەست پێدەکات و لە 19ی مانگی دواتر، واتا حوزەیران کۆتایی پێ دێت.

ڕوونیش کراوەتەوە، هەموو ڕۆژەکانی هەفتە یاری بەڕێوە دەچێت، ئەوەش واتا دوو گەڕی یارییەکانی خولی ئیسپانیا لە میانی تەنها هەفتەیەکدا.

لالیگا لە بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە دوای هەفتەی 27 وەستێنرا. بارسێلۆنا بە جیاوازی دوو خاڵ دوورە لە نزیکترین ڕکابەری کە ڕیاڵ مەدریدە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button