ئینگلتەرا

وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی پریمەرلیگ ڕاگەیەندرا

یاریگا- لە ئاکامی گفتوگۆ و کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لایەنی پەیوەندیدار و یانەکانی پریمەرلیگدا، وادەی دەستپێکردنەوەی ئەو خولە ڕاگەیەنرا، لە ماوەیەکە بە هۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەکی کەوتووە.

وا بڕیار دراوە 17ی مانگی داهاتوو، دەست بە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا بکرێتەوە، ئەوەش دوای ڕا و سەرنجی جیاواز بۆ یەکلاخستنەوەی خولەکە.

یاری دەستپێکردنەوەی خولەکە لەو بەروارەدا ڕوبەڕوو بوونەوەی ئەستۆنڤێلا و شیفیڵد یونایتدە و، یاری دووەمیش لە نێوان مان سیتی و ئارسیناڵە.

لیڤەرپووڵ بە جیاوازیی 25 خاڵەوە دوورە لە نزیکترین ڕکابەریەوە کە مانچستەر سیتیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button