ئینگلتەرا

“زۆر حەپەساوم لەوەی تووشی کۆرۆنا بوومە سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو ڕێنماییەکان بە باشیی”

یاریگا- یاریزانێکی یانەی واتفۆردی ئینگلیزی واقی وڕماوە لەوەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە پۆزەتیف بۆ هاتۆتەوە.

لە نێو ئەو چەند کەسەی لە یانەکانی پریمەرلیگ دەرکەوت کۆرۆنایان هەیە، دوو لە کارمەندانی یانەی واتفۆرد و ئادریان ماریاپای یاریزانی یانەکەیە. بەڵام ئەمە بە لای ئەو بەرگریکاوە مایەی حەپەسان بووە، چونکە وەک خۆی بۆ ڕۆژنامەی تەلەگراف دواوە، دەڵێت: “بۆ من شۆکێکی گەورە بوو کە پێیان ڕاگەیاندم ئەنجامی پشکنینەکەم پۆزەتیڤە، چونکە من بە درێژایی ئەو ماوەیە هەر لە ماڵەوە بووم و بە باشیش ڕاهێنانەکانم دەکرد، تەنها جارە جارە لەگەڵ منداڵەکانم ئەگەر پیاسەیەکی لای ماڵەوەمانم بکردایە. من ژیانێکی ئارامم هەیە، بە دڵنیایەوە نە دەچمە ئاهەنگەکان و نە چوونە دەرەوە و ئەو شتانە. بە باشیش پابەندی ڕێنمایەکان بووم. وەکوو زۆربەی خەڵکیتر، هەر بە گەیاندن خواردن و شتمان بۆ دەهات، ڕەنگە ئەوە ڕێگەیەک بێت. وە ژنەکەشم چەند جارێکی کەم چووەتە سوپەرمارکێت. خۆم هەستم بە هیچ نیشانەیەک نەکردووە کە دوچاری کۆرۆنا بووبێتم.”

دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ چالاکییە وەرزشییەکان هەڵکرد، وەک پابەندبوونی زۆر بە ڕێنماییەکانەوە، یاریزانان و ستافی یانەکانی پریمەرلیگ دەبێت لە هەفتەیەکدا دوو جار پشکنینیان بۆ بکرێت. هەنگاوی یەکەمی پشکنینەکان کراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی قۆناغێکیتری پشکنینەکانیان بۆ ئەنجام دەدرێت تا دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەو خولە.

بابەتی زیاتر

Back to top button