کاپتن کۆرەک
خوله‌کانی تر

فەرمی: کلوب بروجی بەلجیکی وەک پاڵەوانی خولی ئەو وڵاتە ناسێنرا

یاریگا- یانەی کلوب بروجی بەلجیکی بە فەرمی وەک پاڵەوانی خولی ئەو وڵاتە دیاری کرا، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەککەوتنی چالاکیە وەرزشییەکان.

خولی بەلجیکی لە هەفتەی 29 وەستا و کلوب بروج بە جیاوازی 15 خاڵ لە نزیکترین ڕکابەریەوە دوورە. ئەم نازناوەش بوو بە 16هەمین نازناو لە مێژووی یانەکەدا.

هەروەها یانەی واسلان بێڤیرین کە لە ڕیزبەندی 16 و کۆتایی و خولەکەیە، دابەزێنرا بۆ یانەکانی پلەی خوارووتر.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close