ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ئیتاڵیا کێشەی تێکەوتووە

یاریگا- گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ئیتاڵیا و پەیوەندی کردنی بە ڕاهێنانەکانی یوڤێنتوسەوە کێشەی تێدەکەوێت.

کەناڵی TVI پورتوگالی بڵاوی کردۆتەوە کە بەهۆی ئەوەی فڕۆکە تایبەتەکەی ڕۆناڵدۆ لە ئیسپانیایە و حکومەتی ئەو وڵاتەش بەهۆی گرتنە بەری ڕێکارە توندوتۆڵەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێگرە لەوەی ئەو فڕۆکە و هیچی گەشتێکی ئاسمانی بکەونە گەڕ.

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دۆن ڕۆناڵدۆ تا ئێستا سێ جار هەوڵی داوە ئەو گرفتە چارەسەر بکات و لە کاتی دیاریکراودا بگاتەوە ئیتاڵیا، بەڵام بێ هوودە بوونە هەوڵەکانی.

کریستیانۆ لە ئێستادا لە مادێرای زێدی خۆیەتی و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بگاتە تۆرینۆی ئیتاڵیا دوای بانگەوازەکەی یوڤی بۆ دەستکردنەوە بە ڕاهێنانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button