ئیتاڵیا

مۆراتی پێشنیازی کڕینی ئەم هێرشبەرە دەکات بۆ ئینتەر

یاریگا- ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووتری یانەی ئینتەر میلانی ئینتاڵی پێشنیازی کڕینی هێرشبەرێکی دەرکەوتوو دەکات بۆ یانەکە.

مۆراتی هەردوو ئەستێرەی لاو، کیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بە داهاتووی تۆپێ دەزانێت، بەڵام بۆ ئینتەر میلان، ئەوەی دووەمیان بە گونجاوتر و باشتر دەزانێت.

هالاند پێش ئەوەی ئەم ساڵ ڕوو بکاتە بروسیا دۆرتمۆند، لەگەڵ یانەی ساڵبێرگدا درەوشایەوە و چاوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپای بە لای خۆیدا ڕاکێشا.

پێشنیازەکەی مۆراتی لە کاتێکدایە بارسێلۆنا بە چڕی لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری نێرازۆری. ئەگەرچی لە دوایین پێشهاتدا باس لەوە دەکرێت یانە ئیتاڵیەکە دەرگای بە ڕووی باراسادا داخستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button