ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی کارێکی کرد هیچ کاتێک لەبیری ناکەم ”

یاریگا
فابیان ڤارگاس، یاریزانی کۆڵۆمبی پێشووی یانەی ئەلمیریای ئیسپانیا بەسەر هاتێکی سەرج راکێشی خۆی و میسی دەگێرێتەوە و پێیوایە هەر کەسێکی دیکە لە شوێنی لیۆ بوایە ئەم کارەی نەدەکرد.

یاریزانەکەی پێشووی یانەی ئەلمیریا بە رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانیا گووت ” ساڵی ٢٠١٠ یاریمان لەگەڵ بارسێلۆنا هەبوو، پێش یارییەکە بە لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنام گووت دەبێت دوای یارییەکە درێسەکەت بدەیت بە من، چونکە ئێمە دەمانەوێت ئەو درێسەت بفرۆشین و پارەکەی پێشکەش بە لێقەوماوانی لافاو بکەن و ئەویش داواکەی منی پەسەند، بەڵام لەو یارییەدا ئەوان هەشت گۆڵیان لە ئێمە کرد و دوای یارییەکەش لەبیرم چوو درێسەکەی یاریزانە ئارجێنتیناییەکە وەرگرم، کەچی خۆی هاتە لام و ووتی ئەوە درێسەکەم و بۆ هەر هاوکاریەکیش ئامادەم ”.

ڤارگاس ئەوەشی گووت کە هیچ کات ئەو هەڵوێستە مەردانەی میسی لە بیر ناکات و هەر لەو کاتەوە بووە یەکێک لە هاندەرە سەرسەختەکانی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button