ئه‌وروپا

دوکتۆرێک هۆکارێکی دەرئاسا دەخاتە ڕوو لە بارەی گەشتنی مێسی بەم ئاستە

یاریگا- بەردەوامبوونی لیۆنێل مێسی لە ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی بۆ نزیکەی نزیکەی 15 ساڵ، شارەزایان و پسپۆرانی وەرزشیی و پزیشکیی تووشی واق وڕمان کردووە.

لە دوایین هەڵسەنگاندندا بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەی بارسێلۆنا، لێدوانەکانی دۆناتۆ فیلانی پزیشکە لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کە بۆ ڕادیۆی مارکای ئیسپانی قسەی کردووە.

ئەو پزیشکە پێی وایە هەڵکەوتە و بارودۆخی جەستەیی لیۆ زۆر یارمەتیدەر بووە بۆ بەردەوامبوونی لە پیشاندانی ئاستی بەرز، بەوپێیەی بە قسەی دۆناتۆ، مێسی هەرگیز تووشی پێکانی مەترسیدار نابێت بەهۆی تایبەتمەندێتی جەستەییەوە.

دۆناتۆ لە وەسفی کاپتنەکەی بارسا دەڵێت: “بە هەموو پێوەرەکان مێسی وەرزشوانێکی ئەفسانەییە. ئەگەر ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێش نەبێت، ئەوە بێ گومان دووەم باشترین یاریزانی مێژووە، لە خراپترین هەڵسەنگاندندا.”

بابەتی زیاتر

Back to top button