ئه‌وروپا

واین ڕۆنی باشترین لە نێوان میسی و ڕۆنالدۆ دیاریدەكات

یاریگا: واین ڕۆنی ، ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یۆنایتد ڕای خۆی سەبارەت بە باشترین لە نێوان میسی و ڕۆنالدۆ دەردەبڕێت.

لە چاوپێكەوتنی لەگەل ڕۆژنامەی سەندەی تایمز ووتی: سەرەڕای هاوڕێیەتیم لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵام من لیۆنێل میسی هەلدەبژێرم و هەموو كاتیش ئەوم هەڵبژاردووە.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆ بەزەیی نیە لە ناوچەی سزا، ڕاستەوخۆ دەتكوژێت، بەڵام میسی لە ناوچەی سزا ئازارت دەدات پێش ئەوەی بتكوژێت، لەوباوەڕەدام زیاتر چێژ لە میسی وەردەگرم وەك لە ڕۆناڵدۆ.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو دووانە شێوازی تەواوی تۆپی پێیان گۆڕی لە ڕووی ژمارە پێوانەییە تاكە كەسیەكان بڕواناكەم لە داهاتوودا كەس هەبێت بگاتەوە ئاستی ئەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button