ئه‌وروپائینگڵته‌را

” مانچێستەر یونایتد رێگری لە گەڕانەوەی مۆرینهۆ بۆ پۆرتۆ کرد ”

یاریگا
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەی مانچێشتەر یونایتد، نزیک بوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و ببێتە راهێنەری یانەی پۆرتۆ.

داکۆستا سەرۆکی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵ ئاشکرایکردووە ئەو کاتەی مۆرینهۆ بووە راهینەری شەیتانە سورەکان، پێش ئەو کاتە من قسەم لەگەڵ ئەو کردبوو و ئێمە لە باوەڕاستی وەرز بوین و داوام لێکرد تاوەکو کۆتایی وەرز ببێتە راهێنەری یانەکەمان و ئەویش رازی بوو، بەڵام کارگێری مان یو رێگریان لێکرد چونکە ئەوانیش گفتوگۆیان لەگەڵ کردبوو و رازیان کردبوو ببێتە راهینەری یانەکەیان ”.

مۆرینهۆ پێشتر لە ساڵی 2004 ئەو کاتەی راهێنەری یانەی پۆرتۆی وڵاتەکەی بوو توانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button