ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” میسی هەلە بیردەکاتەوە ئێمە توانای بەدەست هێنانی چامپیۆنزلیگمان هەیە ”

یاریگا
کیکێ سێتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەو باوەڕەدایە کە یانەکەی توانای ئەوەی هەیە کە ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی هەیە و پێچەوانەی میسی بیر دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری Rac1 راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە سەبارەت بە رکابەریکردن لەسەر ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ گووتی ” ئێمە خاوەنی تیپێکی بەهێز و باشترین یاریزانی جیهانین کە لیۆنێل میسیە، من بە پێچەوانەی قسەکانی لیۆ بیر دەکەمەوە و توانایەکی باشمان هەیە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و پێویستیمان بە کەمێک چانسیش هەیە”.

میسی ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاندبوو کە ئەوا تیپەی ئێستا هەیانە ئەستەمە بتوانێت رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بکات، بەڵام راهینەرەکەی متمانەیەکی تەواوی بە تیپەکەی هەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ناسناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button