ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئۆزیل ئاشکرای دەکات بۆچی پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکرد

یاریگا
مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا دەڵێت هاندەری بارسێلۆنا بوو و ئارەزووی هەبووە پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بە ماڵپەری تێکنۆ سپۆرتی گووت ” ئەو کاتەی لە مۆندیالی 2010 ئاستێکی باشم پێشکەش کرد چەندین یانە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی مندا، لەوانەش ریال مەدرید و بارسێلۆنا، من هاندەری بارسا بووم و حەزم دەکرد پەیوەندی بەو یانەیەوە بکەم، بەڵام هەڵس و کەوتەکانی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئەو کاتی بلاوگرانا منی لە بریارەکەی پاشگەز کردەوە، چونکە هیچ کاتێک قسەی لەگەڵ نەکردووم و منیش گومانم لا دروست بوو ”.

ئۆزیل دواجار لە ساڵی 2010 بەرامبەر بە 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و بۆ ماوەی سێ ساڵ یاریی بۆ ئەو یانەیە کرد و دواتر بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button