ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: توماس مولەر گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
توماس مولەر، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن گرێبەستەکەی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی باڤارییەکان بڵاویکردەوە لەگەڵ گۆڵکاری یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەمڕۆ گرێبەستی مولەر بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 نوێکرایەوە. سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە ووردەکاری دیکە نەکردووە.

مولەر لە ساڵی 2000 لە ئەکادیمیای بایرن میونشن دەستی پێکرد و لە ساڵی 2009 بانگهێشتی تیپی یەکەم کرا و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 521 یاریکردووە و 195 گۆڵ و 186 ئاسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button