ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل میسی پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش پەیامێکی لەسەر دۆخی ئێستای جیهان بڵاوکردەوە و داوا دەکات خەڵک رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

لیۆ لە پەیامەکەی کە لە ئینستاگرام بڵاویکردووە دەڵێت ” رۆژانێکە ئالۆزە بۆ هەمووان و ئێمە نیگەرانین لەو بارودۆخەی کە دروست بووە و دەمانەوێت هاوکار بین و هەست بەوە بکەین کە لە شوێنی ئەو کەسانەین کە بارودۆخێکی خراپیان بەسەر هاتووە، دەمەوێ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون یاخود ئەوانەی لە پێشەوەی سەنگەرەکەن بجەنگین و هیوای تەندروستیەکی باشیان بۆ دەخوازم و پێویستە هەمیشە تەندروستی لەسەر رووی هەموو شتێک بێت، داواکارم لە ئێوە جێبەجێکاری رێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە تەنها خۆ پاراستن چارەسەریە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button