ئیسپانیا

فەرمی: یاریزانێکی ڕیاڵ بۆ کلاسیکۆ یاری ناکات

یاریگا- هێشتا خەمی هەواڵی پێکانەکەی ئیدن هازارد بەرۆکی زیدان و هاندەرانی ڕیاڵی بەرنەداوە، هەواڵی دوورکەوتنەوەی یاریزانێکیتری مێرەنگی بۆ کلاسیکۆ ڕاگەیەندرا.

ڕۆدریگۆی بەڕازیلی کە ئێستا لەگەڵ تیمی کاستیا یاری دەکات، دوای تۆمار کردنی گۆڵێکی نایاب بەرامبەر سانسی، کارتی دووەمی لە یارییەکەدا پێ درا. بەو هۆیەشەوە ناوبراو ناتوانێت لە یاریی کلاسیلۆی ئیسپانیا بەشداربێت، بەو پێیەی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا جیاوازیی ناکات لە نێوان خولەکانی پلە یەک و پلە سێ لە ڕووی یاسای سزادان و ڕاگرتن.

یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ڕیاڵ پێشوازی لە بارسێلۆنای سەرووی ڕیزبەندی دەکات لە میانی هەفتەی 26ی خولەکە.

– گۆڵەکەی ڕۆدریگۆ لەگەڵ کاستیا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button