ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیڤاڵدۆ: ئێستا دەتوانن تۆپی ئاڵتوونی بدەن بە میسی

یاریگا- ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیل ڕیڤاڵدۆ پێی وایە ئەم وەرزە لیۆنێل میسی شایەنی تۆپی ئاڵتوونیە.

لیۆنێل میسی سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ گەشتن بە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیڤاڵدۆ پێی وایە كە میسی باشترین یاریزانی جیهانە و تاكە یاریزانە لەم وەرزەدا زۆرترین هاوكاری یانەكەی كردبێت.

بەردەوام بوو ووتی: بە بڕوای من میسی پێوویستی نیە بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ لە كۆتایی وەرز تا شایەنی تۆپی ئاڵتوونی بێت، ئەوەی میسی كردوویەتی تا ئێستا بەسە بۆ بەدەستهێنانی تۆپە ئاڵتونیەكە هیچ كەس ناتوانی ئەوە بكات كە ئەو ئەنجامی داوە.

لیۆنێل میسی لەم وەرزەدا گۆڵكاری خولی ئیسپانی و سەرجەم خولە بەهێزەكانی ئەوروپا و چامپیۆنس لیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button