ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی تورە بووە و دۆخەکە بەرەو تەقینەوە دەچێت

یاریگا
خۆزێ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی یاریزانی یانەکەی توورە کردووە و خەریکە دۆخەکە بەرەو تەقینەوە دەچێت.

ئەمڕۆ جۆزێپ پێدرۆ رۆل پێشکەشکاری پرۆگرامی خۆگۆنۆس و ئێل چیرینگیتۆ ئاشکرایکردووە دوای ئەوەی سەرۆکی بارسا بریاریدا ئێریک ئابیدال بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بەم بریارە تۆرە بووە و پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی یانەکەی کردووە و داوا دەکات تەنها بەو مەرجە لە یانەکەی بەردەوام دەێت کە هەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێت و سەرۆکی یانەکەی لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

ئەم هەڕەشانەی میسی دوای ئەوە دێت کە ئابیدال بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی تەواوی یاریزانانی یانەکەی بەوە تۆمەتبار کرد کە هۆکاری دوورخستنەوەی راهێنەری پێشووی یانەکەیان بونە و ئەم قسەیەش لیۆی تورە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button