ئه‌مریکائیسپانیا

سیمیۆنی: یاریزانانی بارسا هاوکاریی مێسی دەکەن، بەڵام لە ئەرژەنتین هاوکاریی ناکرێت

یاریگانێت- دیێگۆ سیمیۆنی ئەرژەنتینیی ڕاهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید پشتگیریی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانیی دەکات لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی لە لیۆ دەگیرێت بەتایبەتی ڕەخنەی ئەرجەنتینییەکان.

سیمیۆنی پۆ پێگەی Goalی جیهانیی دەڵێت: “ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی مێسی دەکرێن، نادادییە، بەتایبەت کە لە ئەرژەنتینەوە ئاراستەی دەکرێت. هەموان دەپرسن بۆچی بەو شێوە لەگەڵ بارسێلۆنا دەردەکەوێت و کەچی لەگەڵ ئەرژەنتیندا وا نییە. خۆی لە ڕاستییدا وەڵامەکە ڕوونە. ئەویش ئەوەیە کە یاریزانانی بارسا هاوکاریی دەکرێت، بەڵام ئەوە لە ئەرژەنتیندا وا نییە. بارودۆخەکە هەر وەک ڕۆناڵدۆ وایە لە پورتوگال، ئەوان ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتۆس نین.”

وتیشی: “من ڕێز لە هەموو بۆچوونەکان دەگرم، بەڵام خۆ مێسی نزیک بوو لەوەی جامی جیهانیی بباتەوە، تەنها بەخت یاوەریی نەبوو. ئەو یاریزانێکی تایبەتە، سەرەڕای بەردەوامیی ڕەخنەکان لە دژی. چەند گۆڵی تۆمار کردووە، چەند جار تۆپی ئاڵتوونیی بردۆتەوە، چەندین جار شێوازی جیاوازی یاریکردنی بەخشیوەتە بارسێلۆنا. ئەگەر ئەو نەبوایە، شتەکان بەم شێوەیە نەدەبوون.

سیمیۆنی لە ماوەکانی پێشووتردا یەک لەو ناوانە بووە کە دەبەسترایەوە بە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، بەڵام بەهۆی پابەندبوونی بە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە هەمیشە ئەو ئۆفەرەی ڕەت دەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button