ئینگلتەرا

سۆلشایەر پاساوێكی سەیر بۆ گۆڵ نەكردنیان دێنێتەوە

یاریگا: ئۆلی گونار سۆلشایەر، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پاساوێكی سەیر دەهێنێتەوە بۆ گۆڵ تۆمار نەكردنیان لە یاریەكەیان بەرامبەر ولڤەر هامبتۆن.

سۆلشایەر لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس ووتی: یاریەكە وەك ئەوە بوو كە پێشبینیم دەكرد، دەستمان بەسەر یاریەكەدا گرتبوو بەڕێژەیەك كە لە %65 تۆپ لە قاچمان بوو، بەڵام گرفتمان هەبوو لە تۆماركردنی گۆڵ.

هەروەها ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتیشی: لەو باوەڕەدام بەرپرسانی یاریگا هەستابن بە جوڵاندنی تۆڕی گۆڵەكە نیو یارد بە لای ڕاستدا، ئەوەش بوویە هۆكاری لەدەستدانی هەل لە لایەن گرینۆد و ماتا و دالوت، من دڵنیام كە شتێكی وا بووە.

شەیتانە سورەكان لە ڕیزبەندی شەشەم دێن بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ بە جیاوازی 38 خاڵ لە لیڤەرپولی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button