بازاڕی گواستنه‌وه‌

گرنگترین گواستنەوەكانی زستانە

یاریگا: دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە داخرا، چەندین گرێبەستی گرنگ و چارەنووسسازی تێدا بوو ، یانە بەهێزەكان بە هێنانی یاریزانی نوێ ڕیزەكانیان پتەوتر كرد.

هەروەها داهاتووی چەندین یاریزانی دیكە بە ناڕونی مایەوە ، وەك كاڤانی و گاریس بەیڵ و ئیڤان ڕاكیتیچ و چەندین یاریزانی دیكە كە بە پێی ڕۆژنامەكان وا بڕیار بووە یانەكانیان جێ بهێڵن.

لەم بابەتەدا گرنگترین گرێبەستەكانتان بۆ دەخەینە ڕوو كە لەم گواستنەوەی زستانەدا ڕوویانداوە:

– كریستیان ئیریكسن لە تۆتنهامەوە بۆ ئینتەر میلان: بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە كرد.

– ئیریك هالاند لە سالزبۆرگەوە بۆ بروسیا دۆرتمۆند: یاریزانەكە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیكردن بە زەردپۆشەكانەوە ، دوای ئەنجامدانی دوو یاری هێرشبەرەكە توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بكات.

– برۆنۆ فێرناندێز لە سپۆرتینگ لشبۆنەوە بۆ مانچستەر یۆنایتد: گرانترین گرێبەستی بازاڕی گواستنەوەی زستانە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد.

– پاكۆ ئەلكاسێر لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بۆ ڤیاڕیال: یانە ئیسپانیەكە بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكەی گواستەوە ڕیزەكانی.

– ڕێنێڕ جیسۆس لە فلامینگۆوە بۆ ڕیاڵ مەدرید: یاریزانە 18 ساڵانەكە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە قەڵای سپیەوە كرد.

– كاراسكۆ لە دالیانی چینی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید: دووبارە یاریزانەكە لە ئاسیاوە گەڕایەوە بۆ ئەوروپا و هەمان یانەی پێشووی بەڵام بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرز.

– سۆسۆ لە میلانەوە بۆ سێڤییا: یاریزانەكە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە كرد.

– زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لۆس ئەنجلۆس گالاكسی بۆ میلان: بە گرێبەستێكی سەربەخۆ یاریزانە سویدیەكە گەڕایەوە ئەوروپا و دووبارە بۆ یانەی میلانی ئیتاڵی.

– ئیمیری كان لە یوڤێنتوسەوە بۆ بروسیا دۆرتمۆند: بە شێوەی خواستن یاریزانە ئەڵمانیەكە پەیوەندی بە زەردپۆشەكانەوە كرد.

– دیان كۆلۆسیڤسكی لە ئەتلانتاوە بۆ یوڤێنتوس: بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە سویدیەكە پەیوەندی بە خانمە پیرەكەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button