ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: بارسێلۆنا ئۆریگی کردۆتە ئامانج

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا دیڤۆک ئۆریگی هێرشبەری لیڤەرپووڵی کردۆتە ئامانج و دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوە یاخود یەدەکی لویس سوارێز بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

سەرچاوەی هەواڵەکە ‘مۆندۆ دیپۆریڤۆ’یـە، کە ڕۆژنامەیەکە لە شاری بارسێلۆنا دەردەچێت. ئۆریگی ساڵێکیتر گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ کۆتایی دێت، یانەکانی ئەورووپا چاویان لەسەرە، لەسەرووشیانەوە بلاوگرانا.

هێرشبەرەکەی ڕێدز تەمەنی 24 ساڵە، ئەگەرچی لە یانەکەیدا وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ڕیمۆنتادا مێژووییەکەی لیڤەر بەسەر بارسادا، توانی دوو گۆڵ لە کۆی چوار گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات و بوو بە جێی باسی نێوەندە وەرزشیی و میدیا و سۆشیاڵ میدیا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button