ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

چیچاریتۆ یانەکەی جێهێشت

یاریگا
خاڤیەر هێرناندێز، هێرشبەری مەکسیکی ناسراو بە چیچاریتۆ بە شێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانەی سێڤییا ئیسپانی جێهێشت.

هەژمارەی رۆژنامەی لۆس ئانجلۆس تایمز لە تویتەر بڵاویکردووە هێرشبەری مەکسیکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لۆس ئانجلۆس گالەکسی وڵاتەکەیان گەیشتونە رێکەوتن و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو گۆڵکارە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

هەر چەندە تاوەکو ئێستا ماڵپەری فەرمی یانە ئەمریکیەکە هەواڵەکەی پشت راست نەکردووە، بەڵام چەند وێنەیەکی چیچاریتۆ بە درێسی ئەو یانەیە دزەیان کردووە و بۆیە دەگوترێت کە بووەتە یاریزانی ئەو یانەیە.

Back to top button