ئه‌وروپائینگلتەرا

جۆردان هێندێرسۆن بە باشترین یاریزانی 2019 لە ئینگڵتەڕا دەست نیشانکرا

یاریگا
جۆردان هێندێرسۆن، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی لیڤەرپوول وەکو باشترین یاریزانە وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی سێ شێرەکان بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەکەیان دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش و بەدەست هێنانی چەندین ناسناو لەگەڵ یانەکەی، وەکا باشترین یاریزانی ساڵی وڵاتەکەیان خەڵاتکرا.

هێندێرسۆن ساڵی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری حەوت یاریکرد و لەگەڵ لیڤەرپوول ناسناوی چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی بەدەست هێنا.

Back to top button