ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرۆکی فلامینگۆ بۆ ڕاهێنەرەکەی: شیاو نییە ئەو شیکاریی لەسەر لایەنی دارایی بکات

یاریگا- مارکۆس براز، سەرۆکی فلامینگۆ هاتە دەنگ لە هەمبەر ڕەخنەی ڕاهێنەری یانەکە سەبارەت بە فرۆشتنی ڕێنێر خیسۆس “بە نرخێکی کەم”.

دوای یەکلابوونەوەی ڕێکەوتنی ڕیاڵ و بەرپرسانی فلامینگۆ بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی لاوە بەڕازیلییەکە، خۆرخێ خیسۆسی پورتوگالی ناڕەزایەتی دەربڕی و پێی وابوو یانەکە بە باشی بەهای یاریزانەکانی دانانێت. لە تازەترین بابەتی پەیوەندیداردا، سەرۆکی یانەکە لە ڕۆژنامەی گلۆبۆسپۆرتدا بەرپەرچی ڕاهێنەرەکەی دایەوە و گوتی: “کە ئێمە تەماشای خۆرخێ خیسۆسمان دەکرد، لەو ڕووەوە بوو کە دڵنیابووین ئەنجاممان بۆ دەهێنێت. باوەڕمان بە کارەکانی هەبوو. بەڵام لەسەر لایەنی دارایی، بۆ ئەو شیاو نییە ئەم شکاریانە بکات، چونکە لەناو یانەکەدا هۆبەی تایبەتمان هەیە بۆ دیاری کردنی بەهای یاریزانەکان.”

چاوەڕێ دەکرێت ڕیاڵ گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 17 ساڵانەکە بخاتە دوای 19ی ئەم مانگەوە، ئەوەش وەک چاوەڕوانییەک تا ڕێنێر تەمەنی 18 ساڵی پڕ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button