ئینگلتەرا

لینگارد ڕایۆلای کرد بە بریکاری خۆی

یاریگا- جێسی لینگاردی یاریزانی مانچستەر یونایتد مینۆ ڕایۆلای گەورە بریکاری تۆپی پێی وەک سەرپرشتیاری نوێی کارەکانی دەستنیشان کرد.

یەکگرتنی لینگارد و ڕایۆلا لە کاتێکدایە کە بریکارەکە و مان یو لە خراپترین ئاستی پەیوەندییەکاندان و لەم ڕۆژانەدا تانە و تەشەرەیان ئاراستەی یەکتر کردووە.

لینگارد ساڵی 2017 گرێبەستی چوار ساڵەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کرد و تا هاوینی 2021 دەخایەنێت، بەڵام داکشانی ئاستی وای لێکردووە کەمتر لەلایەن سۆڵشایەرەوە پشتی پێ ببەسترێت و چاوەڕێ دەکرێت پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی، ئۆڵدترافۆرد جێ بهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button