ئیتاڵیا

هەر زوو کاریگەری ئیبراهیمۆڤیچ بە فرۆشی بلیتی یاریی میلانەوە دەرکەوت

یاریگا- بە چەند ڕۆژێکی کەم دوای ناساندنی وەک یاریزانی نوێی ئەی سی میلان، کاریگەریی زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە یانەکەوە دەرکەوت لە ڕووی ئامادەبوونی هاندەر لە یاریگای سانسیرۆ.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە کە تا ئێستا 56 هەزار بلیتی یاریی نێوان ڕۆسۆنێری و سامپدۆریا فرۆشراوە کە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە میانی هەفتەی 18ی سێریائەی بەیەک دەگەن.

ئاماژەش بەوە کراوە کە فرۆشی بلیتەکان لەو ژمارەیەش زیادتر بکەن و خۆی بدات لە 60 هەزار بلیت بۆ ئەو یارییە. لە کاتێکدا لە کۆی یارییەکانی ئەم وەرزەی میلان تەنها دوو یاری ئەو ژمارەیان تێپەڕاندووو; ئەوانیش دێربی میلانۆ بەرامبەر ئینتەر بە ئامادەبوونی 70,440 هاندەر و، یاری ناپۆلی 61,658 هاندەر.

گەڕانەوەی ئیبرا بۆ میلان تا کۆتایی وەرز دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەی بۆ 12 مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button