ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی ئینگلیزی داوای ئیسکۆ دەکەن

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێدەچێت زستانی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی چێڵسی یاخود ئارسێناڵی ئینگلیزیەوە بکات.

رۆژنامەی سانی بریتانی ئاشکرایکردووە هەردوو یانە لەندەنیەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی مێرنگی دەستی پێکردووە و داواکانیان پێشکەش بەم یانەیە کردووە و چاوەڕێ وەڵامەکانیانن، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم زستانە ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵت و لە پرێمەرلیگ بەردەوامی بە یاریکردنی بدات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بلوز ئۆفەرێکیان بە بڕی 44 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە شاهانەکان کردووە، بۆیە چانسی ئەوان بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ زیاترە لە تۆپ هاوێژەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button