ئیتاڵیا

بەپەلە: ناپۆلی گاتوسۆی وەک ڕاهێنەری نوێه یانەکە دەستنیشان کرد

یاریگا- یانەی ناپۆلی بە فەرمی جینارۆ گاتوسۆی وەک ڕاهێنەری نوێ، لە جێی کارلۆ ئەنچلۆتی دەستنیشان کرد.

شەوی ڕابردوو یانە ئیتاڵییەکە دەستبەرداری ئەنچلۆتی بوو، بەهۆی ئەنجامە ناجێگیریەکانەوە لە خولی ئیتاڵیی، ئەگەرچی هەر دوێنێ شەو یانەکەی گەیاندە قۆناغی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ.

گاتوسۆ پێشتر ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لە خولی ئیتاڵیدا لەگەڵ یانەکانی پالێرمۆ و ئەی سی میلاندا هەیە، بەڵام ئەنجامەکانی بەرچاو نەبوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button