ئیتاڵیا

بەڕێوبەری گشتی فیۆرەنتینا: پێکەنیم بە قسەکانی گاتوسۆ دێت

یاریگا-جۆ بارۆن بەڕێوبەری گشتی یانەی فیۆرەنتینا باس لە ناکۆکییەکانی دەکات لەگەڵ جینارۆ گاتوسۆ کە سەرەنجام دوای تەنها ٢٠ رۆژ گاتوسۆ وازی لە راهێنەرایەتی ڤیۆلا هێنا.

گاتوسۆ رەتیکردەوە هۆکاری راستەقینەی ناکۆکییەکانی باس بکات و هەروەها وتبووی خۆرخی مێندێز بریکاری کارەکانی نیە بەڵکو تەنها هاوڕێن.  بەڕێوبەرەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە دوو نهێنی ئاشکراکرد بۆ رەتکردنەوەی قسەکانی گاتوسۆ و  وتی “قسەکانی دەمهێنێتە پێکەنین کە دەڵێت تەنها هاوڕێن و مێندێز جار جار ئامۆژگاری دەکات، لە مانگی شەشدا (کاتێک گاتوسۆ راهێنەر بوو) مێندێز دانیشت لەگەڵمان تاوەکو باسی هێنانی یاریزان بکات بۆ یانەکەمان. ئەمە جگە لەوەی پارساڵ کاتێک کاری بۆ ناپۆلی دەکرد لەگەڵ سەرۆکی فیۆرەنتینا قسەیان کردبوو تاوەکو ببێتە راهێنەرمان”.

گاتوسۆ ناتوانێت باسی هۆکاری رۆیشتنەکەی بکات بەهۆی گرێبەستی نهێنی پارێزیی لەگەڵ فیۆرەنتینا، جێگەکەشی بە ڤینچینزۆ ئیتاڵیانۆی راهێنەری پێشووی بریشیا پڕکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button