ئیتاڵیا

ناپۆلی دوو دڵە لە هێشتنەوەی گاتوزۆ

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی جینارۆ گاتوسۆی راهێنەری دواخستووە.

سەرەتا بڕیار وابوو پێش ساڵی نوێ گرێبەستی گاتوسۆ نوێبکرێتەوە بەڵام دوو شکستی دوای یەک بەرامبەر ئینتەر و لازیۆ، بەرپرسانی یانەکەی دوو دڵ کردووە بە تایبەت کە راهێنەرەکە چەند داواکارییەکی نوێی هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە درێژبکاتەوە.

بەگوتەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یەکێکی تر لە کێشەکانیان رێکنەکەوتنە لەسەر شایستە داراییەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەو راهێنەرە.

ناپۆلی لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا و هەشت خاڵ لە دوای ئەیسی میلانی پێشەنگەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button